ئازادیی دوو بەندکراوی کورد بە دانانی بارمتە

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١١:٢٠
هەنگاو: دوو بەندکراوی کورد ل شاری سنە بە دانانی بارمتە وبە شێوەی کاتی لە زندان ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوو بەندکراوی وکرد کە لە گرتووخانەی ناوەندی سنە ڕاگیرابوون، بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. هەواڵنیری ”هەنگاو“ لەشاری سنە ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردەی شوعەیب مەحموودی و خواڕەحم عەلی پوور ڕاگەیاندووە. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ٢٩ی گەلاوێژی ئەمسال هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکەی خەڵکی گوندی مێراو بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون. حەفتەی ڕابردووش سیروان و وەکیڵ ڕوستەمی بە دانانی بارمتەی ٩٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە