بیجاڕ/ دوو کرێکاری کورد بە هۆی داتەپینی بیرەوە گیانیان لە دەست دا
٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٦:٥١
هەنگاو: دوو کرێکاری کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە لەکاتی بیر لێدان و بە هۆی داتەپینی بیرەوە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکومەتی ”ئیرنا“ ڕۆژی شەممە (٢٢ی ڕەزبەر/ ١٤ی ئۆکتۆبر) دوو کرێکاری کورد لە کاتی لێدانی بیر و بە هۆی داتەپینی ئەو بیرەی کە ئیشیان تێدا کردووە، گیانیان لە دەست داوە.
ئەو دوو کرێکارە خەڵکی گوندی ”خاندانقولی“ شاری بیجاڕ بوون و بە هۆی داتەپینیەوە گیانیان لە دەست داوە.
تەرمی ئەو دوو کرێکارە کە هەتا ئێستا ناسننامەیان ئاشکرا نەبووە دوای دوو کاتژمێر و بە هەوڵی خەلکی گوندەکە لە ناو بیرەکە دەرهێنراوەتەوە.