حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بە سەر دوو هاووڵاتیی کورد سەپێندرا

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٤:٠٥

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای ئورمییەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی ڕەزبەر / ١٥ی ئۆکتۆبر)، لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەر  دوو بەندکراوی کوردی بە ناوەکانی ”فەخرەدین ئەسریسی“ و ”کامران موسازادە“ سەپاندووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم دوو گەنجە کوردە، ڕۆژی پێنجشەمە، شانزەی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەوشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون.

کامران موسازادە بۆ بەندی ٣ و فەخرەدین ئەسریسی بۆ بەندی٤ کە تایبەتن بە بەندکراوانی تاوانە ئاساییەکان گوازراونەتەوە و لەوی ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە