کوردستان/ تەقینەوەی مین لە حەفتەیەکدا ٦ قوربانی لێکەوتووەتەوە

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٣:٥٣

هەنگاو: تەقینەوەی مین لە شارەکانی قەسری شیرین و دێلۆڕان دوو قوربانی لێ کەوتەوە و بە تۆمارکردنی ئەم  دوو حاڵەتە لە ماوەی دوو حەوتوویی ڕابردوو ٦ هاووڵاتی کە کوردستان بە هۆی تەوقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بەیانی ڕۆژی دوشەممە ٢٤ ڕەزبەر بە هۆی تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین، شۆفێرێکی بؤڵدزێر بە ناوی “بیژەن قوربانی” بە توندی بریندار بووە و ئێستا لە ناوەندە دەرمانیەکان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لە لایەکی ترەوە لە شاری دێلۆرانیش بەهۆی تەقینەوەی مین شۆفێری دەزگای بێڵ میکانیکی تووشی (شەپۆل گرتوویی) بووە.

تا ئیستا ناسنامەی ئەم شۆفێرە بۆ میدیاکان ڕوون نەبووەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری بە تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو تەقینەوەی مین لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی، سەقز، سەردەشت، قەسری شیرین و دێلۆڕان هاووڵاتیەک گیانی لە دەست داو ٥ هاووڵاتی دیکە بریندار کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە