خۆکوشتنی دوو ژن لە شاری سنە

١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٢٦

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو ژن کە یەکیان دوکتۆر بووە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٥ی ڕەزبەر / ١٧ی ئۆکتۆبر) ، ژنێکی لاوی خەڵکی موژژ و دانیشتووی سنە بە ناوی ”سونیا عەتایی“ لە پارکی ئاویەری ئەو شارە خۆی هەڵواسییوە.

بە وتەی سەرچاوەیکی جێگای متمانە، ئەو ژنە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی جوارشەممە ( ٢٦ی ڕەزبەر / ١٨ی ئۆکتۆبر)، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی (ئارەزوو قوبادی) بە خواردنی ١٥٠ حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنە دوکتۆر بووە و دوو جار ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و دایکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانیش بووە.

ئارەزوو قوبادی دوای گیان لە دەست دانی میردی یەکەمی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی کێشەی دەروونی بووە و هەر ئەمەش هۆکاری خۆکوژییەکەی ڕاگەیندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە