ئیلام/ سەپاندنی حوکمی ٥ ساڵ بەندکران بەسەر شاعرێکی کورد

١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٨
هەنگاو: دادگایەکی ئیلام بە تۆمەتی سیاسی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر شاعرێکی خەڵکی ئەو پارێزگایەدا سەپاندووە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە ”ماف نیوز“، محەممەد عەلی محەممەدی یەکێک لە شاعیران و چالاکانی سیاسی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن دادگای بەرایی ئەو شارەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی بانەمەڕێ ئەمساڵ، عەلی محەممەد محەممەدی شیعرێکی کوردی رخنە ئامیزی خوێندەوە کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی یەک رۆژ ماتەمینی کشتی لە پارێـزگای ئیلام، و لەئاکامدا دەستبەسەر کرانی ناوبراوی لێکەوتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە “لە کۆی ئەو پێنج ساڵە ٥ ساڵی جێبەجێ دەکرێ و ٣ ساڵیشی بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە شێوە هەڵپەسێدراو دەبێت. دەرچوونی ئەو حوکمە کە لە کاتێکدایە کە سوپای پاسداران لە سکاڵای خۆی پاشکەز بووەتەوە. عەلی‌محەمەد محەمەدی، لەدایکبووی ١٣٤٧ی شاری ئەیوانغەربی ئیلام، سەرۆکی ئەنجومەنی شیعر و ئەدەبی ئەیوان، کارناسی باڵا لە بواری کیمیا، هەروەها مامۆستای قوتابخانە و پەیمانگەکانی ئەیوان و یەکێک لە شاعیران و چالاکوانانی بواری ئەدەب و سیاسەتە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە