خۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە پاوە

١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٤:٥٦

هەنگاو: ژنێکی بەساڵاچووی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٤ی ڕەزبەر / ١٦ی ئۆکتۆبر) ژنێکی بەساڵاچووی دانیشتووی گوندەی ”بانەوەڕە“ سەر بە شاری بانە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٦٠ ساڵانەی ”فانۆس عەزیزی“ ڕاگەیاندووە کە پاش ٥ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فانۆس بەهۆی نالەباربوونی کێشەی دەروونی خۆی کوشتووە.

ناوبراو دایکی سێ منداڵە بووە و مێردەکەشی بە هۆی پیری و پەک کەوتووییەوە لەماڵەوە کەوتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە