ئامانج ویسی پاش ١١ ساڵ ڕاگیران لە گرتووخانە لە حوکمی ئێعدام ڕزگاری بوو

١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٧:٥٢

هەنگاو:گەنجێکی خەڵکی مەریوان دوایی چەند ساڵ ڕاگیرا لە بەندیخانە بە تاوانی کوشتنی ئامۆزاکەی، لە حوکمی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، دوای١١ ساڵ بەندکران و چاوەڕوانی بەڕێوەچونی حوکمی سێدارە، لە بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە ڕزگاری بوو.

"ئامانج وەیسی" کوڕی موحەممەد و تەمەن ٢٦ ساڵانە کە سالی ١٣٨٥ی هەتاوی و لە تەمەنیی ١٥ ساڵانیدا بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لە لایەن دادگاوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

دوایی پێداگری پارێزەری ئامانج وەیسی و ڕزگار کردنی لە سێدارە، ماوەی بەندکرانەکەی بۆ ٣ سال و پێدانی خوێن بایی بە بنەماڵەی کوژراو کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە