جوانڕۆ / مامۆستایەکی کورد دەستبەسەر کرا

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٣:٤٣

هەنگاو: مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری جوانڕۆ دوای بانگهێشت کران دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢٩ی ڕەزبەر / ٢١ی ئۆکتۆبر) دادگای شاری جوانڕۆ مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارەی بانگهێشت و دواتر بڕایاری دەستبەسەرکردنی بەسەردا سەپاندووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو مامۆستا کوردەیی ”ئیبراهیم یەزادنی“ ڕاگەیاندووە کە پاش دەستبەسەر کران ڕەوانەی گرتووخانەی دیزڵ ئاوای شاری کرماشان کراوە.

ئیبراهیم یەزادانی ئەندامی “مەکتەب قورئان”ی شای جوانڕۆ بووە و بە تاوانی ئەندامەتی لەو گرووپە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە