ئازادیی بەندکراوێکی کورد بە دانانی بارمتە

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٤:٥٢

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی مانگی ڕابردووی شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕۆژی سێ‌شەممە (٤ی ڕەزبەر/٢٦ سێپتامبر) شاری سنە دوایی٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و و ئاشکرا بوونی ئەو تۆمەتەی کە خراوەتە پاڵی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم کەسەی کە بۆ یەکەم جارە لە لاین “هەنگاو” بڵاو دەکرێتەوە، “سەید ئاکۆ هدایەتی پوور” کوڕی سەید کەماڵ ڕاگەیاندووە.

دادگای شۆڕشی شاری سنە، تاوانی (بێ ڕێزی بە مانگی موحەڕەم) ی خستووەتە پاڵ ناوبراو و ئێستا بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە.

دوای بەڕێوەچونی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان لە هەریمی کوردستان و دەربڕینی شادی و خۆشحالی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، سەدان کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کران و چارەنوسی زۆریەک لەو دەستنەسەرکراوانە، هەنووکە نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە