ڕاوەدوونانی کۆڵبەرانی کورد برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٢٠:٢٨

هەنگاو: بە هۆی ڕاوەدوونانی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە هەڵدێرێکەوە بەربوونەوە و بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ سێشەممە (٢ی خەزەڵوەر / ٢٤ی ئۆکتۆبر)، دوو کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی سەردەشت بە هۆی ڕاوەدوونانی هیزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەر بوونەوە و لەئاکامدا بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانەی ” شیروان ئیبراهیمی“ تەمەن ٣٠ ساڵ ڕاگەیاندووە کە بەهۆی بەربوونەوە لاقێکی شکاوە.

تا کاتی ئامادەکردنی حەم هەواڵە ناسننامەی کۆڵبەری دیکە  کە ئەویش تەمەن ٣٠ ساڵان بووە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە .

بە وتەی شایەتحاڵان ئەو دوو کۆڵبەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە برینداری دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە