تەقینەوەی مین لە دێلوڕان دوو قوربانی لێکەوتەوە

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١١:٠٥

هەنگاو: لە دو ڕووداوی جیادا لە ناوچەی سنووری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، تەقینەوەی مین دو قوربانی لێ کەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی افی مرۆڤی"هەنگاو"، ڕۆژی شەممە (٣٠ی ڕەزبە / ٢٢ی ئۆکتۆبر) تەقینەوەی مینی دژە تانک لە دێڵۆڕان، بووە هۆی بریندار بوونی کارمەندێکی ئیدارەی مینهەڵگرتنەوە کە شۆفێری بۆڵدزێر بووە.

هەواڵنێری "هەنگاو"، ناسنامەی ئەو کەسەی (ڕەزا گوروی) ڕاگەیاندووە.

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی دوشەممە،(٢٤ی ڕەزبەر / ١٦ی ئۆکتۆبر) بە هۆی تەقینەوەی مین کەسێکی دیکە کە ئەویش شۆفێری بۆڵدزێر بووە بەناوی (ئەحمەد محەممەدی) بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە