پاوە/ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠١:٣٢

هەنگاو:  دوو برای کوردی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، دوو برایی کوردی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری پاوە ڕایگەیاندووە کە "فەرید ئەحمەدی" هاووڵاتی شاری پاوە حەوتووی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە دەستبەسەر و بۆ زندانی پاوە گوازراوەتەوە.

لە لایەکی ترەوە، ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە( ٢ی خەزەڵوەر / ٢٤ی ئۆکتۆبر) "سۆران ئەحمەدی، برای فەریدیان بانگێشت و دەستبەسەریان کردووە.

خزمێکی نزیکی بنەماڵەی ئەحمەدی بە "هەنگاو" ی ڕاگەیاند سۆران نەخۆشی (سەرع/ فێ) ی هەیە و گیانی لە مەترسیدایە.

ئەم دوو برا، جارێکی تر لە مانگی خاکەلێوەی ئەمسال و بەهۆی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی جامانەکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە