ئیلام/ تەقینەوەی مین کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە سنووری شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام کوژران و بریندار بوونی سێ هاووڵاتی لێکەوەتەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەمە (٣ی خەزەڵوەر/ ٢٥ی ئۆکتۆبر) تەقینەوەی مین لە ناوچەی چەنگوولەی شاری مێهران، کوژرانی مینهەڵگرێک و بریندار بوونی دو کەسی دیکەی بەدواوە بوو.
هەواڵنێری ”هەنگاو” ڕایگەیاند ئەم سێ هاوڵاتیە کورد و خەڵکی پارێزگای ئیلام بوون.
ناسنامەی ئەو قوربانیانە بە شێوەی خوارەوەیە:
١ـ جەواد درەخشان، گیانی لەدەست داوە.
٢ـ قودرەت پارسە، هەر دو لاقی خۆی لەدەست داوە.
٣ـ مێهدی رەزایی ، سەر و دەست و پێی بە توندی بریندار بووە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، تەقەینەوەی مین لە شارە سنوورییەکانی کوردستان بووەتە هۆی کوژرنای ٢ کەس بریندار بوونی ٨ کەسی دیکە.