سەرپێڵی زەهاو/ چالاکێکی مەزهەبی دەستبەسەر کرا

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٦:٣٣

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی شاری سەرپێی زەهاو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی دوشەممە (١ی خەزەڵوەر/٢٢ی ئۆکتۆبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان، چالاکێکی مەزهەبیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم چالاکە مەزهەبییەیان(عەلی خەلیل پوور) ڕاگەیاند کە حەفتەیەک پێش لە پارێزگای سیستان و بەلووچێستان گەڕاوەتەوە.

خەلیل پوور لە یەکێک لە قوتابخانە ئایینیەکانی زاهیدان سەرقاڵی خوێندن بووە.

هەنووکە شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتیە کوردە نادیارە و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو ڕانەگەێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە