خۆی / هاووڵاتییەک لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە درا

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٨:٠٠

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە پارێزگای ئورمیە لە پێش چاوی خەڵک بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“ و بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی هەواڵی نزیک لە حکومەت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شمەممە ( ٤ی خەزەڵوەر / ٢٦ی ئۆکتۆبر)  حکومی سێدارەی هاوولاتییەکی خەڵکی خۆی لە گۆڕەپانی ”کشاورز“ی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە بۆ “هەنگاو” و باقی سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵ ئاشکرا نەبووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە حکومەت ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی دوو وەرزی بەهار و هاوین حوکمی ئێعدامی ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە