بۆکان/ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٢٥

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی ڕابردوو (٤ی خەزەڵوەر / ٢٦ی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیان کوتایە سەر خانووی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سڵێمان میرزایی“ و دەستبەسەریان کرد.

ئەو هێزانە بە بێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردووە سەر خانووی سڵێمان و دەستبەسەریان کردووە .

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە