دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە شاری شنۆ
٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٣:٣٦
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستەبەسەر کرا.
بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”،پێنجشەممە (٤ی خەزەڵوەر/٢٦ی ئۆکتۆبر)، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری شنۆ هاوڵاتیەکی کوردیا دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم هاوڵاتیەی” موحەممەد ئەمین شیلان ئابادی” کوری حاجی ڕەسول و خەڵکی ئاوایی” حەڵبێ” سەربە شاری نەغەدە ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕایی بەدواداچونەکانی بنەماڵەی ناوبراو، هەنووکە لە چارەنووسی موحەممەد ئەمین هیچ زانیاریەکەی لەبەر دەست نیە.