گیان لە دەست دانی ٦ کرێکاری کورد لە ئاگرکەوتنەوەی پاڵاوگەی نەوتی تاران

٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٣:٥٠

هەنگاو: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی نەوتی تاران شەش کرێکاری کوردی خەڵکی ئیلام گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو”، لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی پاڵاوگەی نەوتی تاران کە دوێنێ هەینی ( ٥ی خەزەڵوەر / ٢٧ی ئۆکتۆبر) شەش کرێکاری کوردی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی "نیعمەت کوخایی، کازم ئەمیر، موحسن دارابی، سەجاد دارابی، پوویا دارابی و ئەفشین میرزایی" گینیان لەدەست داوە.

لە ڕووداوەدا چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

پاڵاوگەی نەوتی توندگوویان لە "باقرشار" لە ١٢ کیلۆمەتریی باشووری تاران هەڵکەوتووە کە ساڵی پاریش تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە