دەستبەسەر کرانی ٩ پێڕەوی ئایینی بەهایی لە کرماشان
هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ٩ هاووڵاتیی بەهایی پێڕەوی ئایینی بەهایی لە شاری کرماشان، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٦ی ڕەزبەر / ١٨ی ئۆکتۆبر)، ٩ هاووڵاتیی پێڕەویی ئایینی بەهایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کران.
ناسننامەی ئەو ٩ کەسە کە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ ئەمیر کەدیوەر ٢ـ کامبیز مورادی پووڕ ٣ـ سپیدە ئەحراری ٤ـ ئەمڕوڵڵا ئیسلام ٥ـ عزەتوڵڵا شەهیدی ٦ـ نێعمەتوڵڵا شادابی ٧ـ پەیمان قیامی ٨ـ سینۆ ڕەسووڵی ٩ـ فروزان ئەمینی.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەو ٩ هاووڵاتییە کوردە خانووەکانیشیان پشکنیوە.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ڕیوڕەسمە تایبەتییەکانی پێڕەوانی ئایینی بەهایی بە بۆبەنی سلڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەرەکەیان دەیان هاووڵاتیی پێرەوی ئەو ئایینە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.