وێنەگرێکی کورد حوکمی ٧٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٣٢

هەنگاو: وێنەگرێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە، حوکمی ٦ سال و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر وێنەگرێکی کورد بە ناوی ”سەعدی ئەحمەدی“ سەپاند.

دادگا بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران ئەو حوکمەی بەسەر سەعدی ئەحمەدی سەپاندووە.

سەعدی ئەحمەدی کوڕی محەممەد، خەڵکی پیرانشار و خاوەن وینەگری “نایس” بوو کە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرو ڕەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کرا.

بنەماڵەی ئەحمەدی پێشینەی سیاسییان هەبووە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران باوکی دەستبەسەر و برایەکیشی دوو ساڵ پێش لە زانکۆی ئورمیە لەمافی خوێندن بێبەش کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە