ئازادیی دو بەندکراوی سەقزی بە دانانی بارمتە

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٨:٣٩

هەنگاو: دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی سەقز دوایی زیاتر لە مانگێک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،سەرەتایی مانگی خەزەرڵوەر، دوو بەندکراوی کورد خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی (بەختیار خۆشنام و عەتا شەماڵی) بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی ئازاد کران.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقز ڕایگەیاندووە بەختیار خۆشنام بە بارمتەی ١٣٧ ملوێن تمەن و عەتا شەماڵی بە دانانی بارمتەی ٩٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی بەشداری لە شادی و خۆشی دوای سەرکەوتنی گشتپرسی لە باشوری کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاوری سەقزەوە دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە