گەچساران/ کرێکارێکی کورد ناو بڵێسەی ئاگری بیرێکی نەوتی سووتا

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٣:٢٠

هەنگاو: یەکێک لەو دوو کرێکارەی کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بیرە نەوتەکانی گەجسارانی پارێزگای ئەهواز گیانی لە دەست دابوو کورد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی ڕۆژی یەکشەممە (٧ی خەزەڵوەر / ٢٩ی ئۆکتۆبر) لە بیری نەوتی ژمارە ٩٧ی ناوجەی ڕەگ سپی گەچساران، دوو کرێکار گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان کورد بووە.

ناسننامەی یەکێک لەو کەسانە “محەممەد سەلیمی چگینی” ڕاگەیندراوە کە کورد و دانیشتووی پارێزگای لوڕستان بووە.

لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی پاڵاوگەی نەوتی تاران کە دوێنێ هەینی ( ٥ی خەزەڵوەر / ٢٧ی ئۆکتۆبر) شەش کرێکاری کوردی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی “نیعمەت کوخایی، کازم ئەمیر، موحسن دارابی، سەجاد دارابی، پوویا دارابی و ئەفشین میرزایی” گینیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە