دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی نیەر

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١١:٠٠

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی نیەر پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەر کران هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دوو حەفتە پێش ئێستا هاووڵاتییەکی خەڵکی ”نیەر“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری سنە ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “کاوە مینبەری” کوڕی زاهید ڕاگەیاندووە.

کاوە مێنبەری لەکاتی چوون بۆ سنە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای ئەوەی لێپرسینەوەی لێکراوە و مۆبایل و بەڵگەنامەکانی دەستی بەسەردا گیراوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و نازانرێ کە بە چ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە