٣ مانگە حەقدەستی کرێکارانی شارەوانی نەدراوە

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٣٨

هەنگاو: بەشێک لە کرێکارەکانی شارەوانی شاری سنە، سێ مانگە مووچەی مانگانەیان وەر نەگرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، کرێکارانی شارەوانی ناوچەی ٢ و ٣ی شاری سنە ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە.

نەدانی مووچەی مانگانە کێشەی زۆری ئابووری بۆ بنەماڵەی کرێکارەکان خولقاندووە و بووتە هۆی ئەوەی کرێکارانی ئەم ناوەندە ناڕەزایەتی دەرببرن و داوای پێ ڕاگەیشتنی بەپرسانی شارەوانی بەم دۆخە بکەن.

شارەداری شاری سنە لە وڵامی ناڕەزایەتی ئەم کرێکارانە ڕایگەیاندووە: “درەنگ کەوتنی مووچەی کرێکاران تەنیا پەیوەندی بە سنەوە نیە و هەنووکە پارێزگاکانی ئێران تووشی قەیرانی دارایی هاتوون”.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە