ماکۆ/ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٦:٤٠

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ماکۆ دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٧ی خەزەڵوەر / ٢٩ی ئۆکتۆبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری ماکۆ هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “عەلی سەیدئیبراهیمی” خەڵکی ئورمیە و دانیشتووی شاری ماکۆ ڕاگەیاندووە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە لە شاری ماکۆ سەرقاڵی ئیش کردن بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و نازانرێ لە کوی ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە