وریا دڵ ئەنگیز پاش ١٦ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٣:٣٧

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان کە مانگێ بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوو، پاش ١٦ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی دووشەممە (٨ی خەزەڵوەر / ٣٠ی ئۆکتۆبر)، وریا دڵ ئەنگیز پاش ١٦ ڕۆژ مانگر لە خواردن بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان و دواتر بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

وریا دڵ ئەنگیز کە یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزانی ناسراوی مەریوان کە ڕۆژی سێشەممە ( ٤ی ڕەزبەر / ٢٦ی سێپتامبر) و دوای ئەویە خەڵکی ڕۆژهەڵات بە نیشانەی پشتگیری بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان هاتبوونە سەر شەقام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە ڕاگیرابوو.

ناوبراو لە حاڵێکدا پاش ١٦ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە کە تاکوو ئێستا دادگایی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە