ئاشکرا بوونی ناوی ٢٦ کەس لە گیراوانی ئورمیە
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ئورمیە دەیان کەسیان لە دانیشتوانی ئەو شارەیان کە ناڕەزایەتییان بە نیسبەت دەستدرێژیی فەرمانبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارە بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەربڕیبوو، دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ( ١ی خەزەڵوەر / ٢٣ی ئۆکتۆبر)، سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستدرێژی یەکێک لە فەرمانبەرەکانی قوتابخانەی ”راه شهدا“ بۆ سەر کچێکی ١٢ ساڵەی کورد لە بەرانبەر بینای ئەو قوتابخانەیە دەستیان دایە مانگرتن و بە هۆی دەستێوەردانی هێزەکانی دژە شۆڕش و هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی لێکەوەتەوە و لەئاکامدا دەیان کەس دەستبەسەر و ١١ کەسیش بریندار کران.
ئەم ناڕەزایەتییانە کە هەتا درەنگانی شەو درێژەی هەبوو، لە ئاکامدا ئاگرتێبەردانی قوتابخانە و بنکەی بەسیجی ئەو شارەکەی لێکەوتەوە.
هەتا ئێستا ناسننامەی ٢٦ کەس لەو گیراوانە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١- نادر نەوجەوان جوهەنی ٢ـ ئەمیر تاڵب مەرانە ٣ـ ئیسماعیل نەجەفی ٤ـ شەفیق نەوجەوان جوهەنی ٥ـ عوسمان خزەری ٦ـ جبرەییل حاتەمی ٧ـ ڕەسووڵ سووڕمان ٨ ـ ئیسلام حاتەمی ٩ـ ئیسفەندیار خزری ١٠ـ بێهرووز خزری ١١-ناسر وەکیلی ١٢ـ فەرهاد شوجاعی١٣ـ عیرفان مەداح ١٤ـ وەلی حاکی ١٥ـ محەممەد خەلیل سەیدی ١٦ـ وەحید دانشیار ١٧ـ ئەمیر فەرجامی ١٨ـ بێهزاد جاویدی ١٩ـ ئەفشار تەیموور زادە ٢٠ـ وەهاب عەزیزی ٢١ـ مێهدی ئەتمانی ٢٢ـ مێهرداد مەحموودی ٢٣ـ ناسر ڕەشیدی ٢٤ـ موحسین شێرزاد ٢٥ـ ئەمین حوسێن پوور ٢٦ـ کەیوان میرزایی.
هەرچەند پزیشکی یاسایی قسەی بنەماڵەی ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەری پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ناوەندە حکوومەتییەکان بەردەوام ئەوە ڕەد دەکەنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، کە ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەو کچەیان ڕاگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک مافی ئەوەیان نییە بۆ هیچ میدیایەک لێدوان بدەن.