دەستبەسەر کرانی ئەندامێکی دیکەی مەکتەب قورئان لە شاری سنە

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٣:٥٧

هەنگاو: لەدرێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد، کەسێکی دیکە لە شاری سنە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو” ڕۆژی دوشەممە (٨ی خەزەڵوەر/٣٠ ئۆکتۆبر) دادگایی شۆرشی شاری سنە “موسلم ئیبراهیمی” ئەندامی “مەکتەب قورئانی کوردستان” یان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارەیان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکە کە ناوەندی بەڕێوەبەری مەکتەب قورئان بڵاوی کردووەتەوە، موسلم ئیبراهی  لە بەشی  ئای سی یو نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە پەرەستار بووە و دوایی چەند ساڵ خزمەت کردن لە لایەن حەراسەتی ئەو نەخۆشخانەوە لە سەر کار دەر کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لەشارەکانی پاوە، جوانڕۆ، مەریوان، سنە، دێگولان و چەند شاری تر، دەستیان داوەتە دەستبەسەر کردنی و بانگێشت کردنی ئەندامان و لاینگرانی مەکتەب و قورئان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە