هاووڵاتییەکی کورد لە کەرەج لەسێدارە درا
١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٤:٢٢
هەنگاو: حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قەزوێن لە گرتووخانەیەکی شاری کەرەج لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٨ی خەزەڵوەر / ٣٠ی ئۆکتۆبر)، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”موجتەبا غیاسوەند“ لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەڕێوە چوو.
موجتەبا غیاسوەند هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی قەزوێن بوو کە بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم حوکمی ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.