کرێکاریکی دیکەی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا+ ئامار

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٣٣

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سنە بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٧ی خەزەڵوەر/ ٢٩ی ئۆکتۆبر)، کرێکاریکی خەڵکی سنە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی ”ڕەزا مورادی“ تەمەن ٤٥ ساڵ ڕاگەیاندووە.

ناوبراو لە کاتی ئیش کردن لە نەخۆشخانەی ”کەوسەر“ی سنە  و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزای گیانی لە دەست داوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٩ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە