ئورمیە/ هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لەسێدارە درا

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١١:٠٠

هەنگاو: حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی خەزەڵوەر / ١ی نۆڤەمبر)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە گرتووخانەی (دەریا)ی شاری ئورمیە بەڕێوە چووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئورمیە ناسننامەی ئەو بەندکراوە کوردەی ”تەوحید محەممەدباقرلوو“ ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

محمدباقرلوو ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی حومەکەی بۆ ژوری تاکەکەسیی گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە گوێزرابووەیەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە