درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە کامیاران

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٤:٣٤

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە تۆمەی چالاکی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی خەزەڵوەر، ١ی نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری کامیاران هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دەستبەسەریان کرد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری کامیارا ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی “محەممەد قوبادی” کوڕی ئەحمەد ڕاگەیاندووە.

یەکێک لە نزیکانی ناوبراو کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە محەممەد بە تۆمەتی “هاوکاری حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” دەستبەسەر کراوە.

دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدایە کە دوو مانگ بەر لەئێستا برایەکی دیکەسی بەناوی ئیقباڵ هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی هیوا نەدیمی کوڕی محەممەد کەریم و کەیومەرس کەریمی کوڕی مارف، بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

پاش دوو مانگ چارەنووسی ئەو سی هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە