ئورمیە/ کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لەبەرزایی گیانی لە دەست دا

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٦

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە هۆی ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنی پێویست و لەکاتی ئیشکردن گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١١ی خەزەڵوەر / ٢ی نۆڤەمبر)، کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لەکاتی کارکردن گیانی لە دەست دا.

ناسننامەی ئەو کریکارە کە لە قاتی سێهەمی بینایەکی ناتەواو بەربووەتەوە و خەڵکی گوندی ”کورە“ی ئورمیەیە، (م . ئەلف) ڕاگەیەندراوە.

 ڕۆژی یەکشەممە (٧ی خەزەڵوەر/ ٢٩ی ئۆکتۆبر)، کرێکارێکی دیکەی خەڵکی  سنە بە ناوی “ڕەزا مورادی” تەمەن ٤٥ ساڵ بە هۆی ڕووداوی کار و بەربوونەوە لە داربەست گیانی لە دەست داوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٩ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە