ئیلام/ هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرا

١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٠٦

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی  هەینی (١٢ی خەزەڵوەر/ ٣ی نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری ئیلام هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری ئیلام ناسننامەی ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”جەسیم ئومیدی“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

پاش ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەسەر کرانی جەسیم ئومیدی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێ لەکوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە