دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل بۆکانی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٢٥

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئیسماعیل بۆکانی، هاووڵاتی مەهابادی کاتژمێر ١ی نیەمڕۆی ڕۆژی شەممە (١٣ی خەزەڵوەر، ٤ی نۆڤەمبر)، خۆی ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرد.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئیسماعیل بۆکانی، ناوبراو نزیکەی دوو مانگ بەر لەئێستا بە تۆمەتی ”هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە حوکمی ١ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ڕووناک ئاقایی، دایکی ئیسامعیل بۆکانیش ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە شایی خەڵکی کوردستان دوای ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو پاش ١٤ ڕۆژ و بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە