کرماشان/ ٩ هاووڵاتی پێڕەوی ئایینی بەهایی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٨

هەنگاو: نۆ هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی بەهایی کە نزیکەی دوو حەفتە بەر لەئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٣ی خەزەڵوەر / ٤ی نۆڤەمبر)، هەشت کە لە پێرەوانی ئایینی بەهایی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ئازاد کران.

سپیدە ئەحراری ٥ ڕۆژ پێش ئێستا و بەهۆیی دووگیان بوون، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

 ڕۆژی چوارشەممە (٢٦ی ڕەزبەر / ١٨ی ئۆکتۆبر)، ٩ هاووڵاتیی پێڕەویی ئایینی بەهایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ناسننامەی ئەو ٩ کەسە کە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ ئەمیر کەدیوەر ٢ـ کامبیز مورادی پووڕ ٣ـ سپیدە ئەحراری ٤ـ ئەمڕوڵڵا ئیسلام ٥ـ عزەتوڵڵا شەهیدی ٦ـ نێعمەتوڵڵا شادابی ٧ـ پەیمان قیامی ٨ـ سینۆ ڕەسووڵی ٩ـ فروزان ئەمینی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەو ٩ هاووڵاتییە کوردە خانووەکانیشیان پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە