هونەرمەندێکی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٥٤

هەنگاو: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی مەهاباد دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”فارۆق سامانی“  هونەرمەندی ناسراوی مەهابادی پاش تەواو بوونی ماوەی ٥ سال بەندکرانەکی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

فارۆق سامانی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە لایەن دەزگای دادوەرییی ئێرانەوە حوکمی ٥ سال بەندکرانی بەسەردا سەپێێندرابوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە، سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاو  لەگەڵ چەند چالاکێکی فەرهەنگی و میدیایی لە شاری مەهاباد دەسبەسەر و ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەکانی ئورمیە و مەهاباد تێپەڕاندووە.

فارۆق سامانی لە هونەرمەندانی ناسراوی شاری مەهابادە، کە لە بواری وێنەکێشان و ئەنیمەیشن چالاکی دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە