ژنێکی دووگیان بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٨:٣٨

هەنگاو: کەمتەرخەمیی پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە، بووە هۆی گیان لەدەست دانی ژنێکی دوو گیانی خەڵکی سەردەشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو” ڕۆژی یەکشەمە (١٤ی خەزەڵوەر/٥ی نۆڤەمبر)،  ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “فەرزانە سامی” لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئورمیە بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی، گیانی لەدەست دا.

فەرزانە خەڵکی شاری سەردەشت  و دوو گیان بووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوو دا، سێ ژنی کورد لە کاتی منداڵ بوون و بە هۆی کەمتەرخەمی و ناشارەزایی کادیرانی نەخۆشخانە، گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە