وریا دڵ ئەنگیز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٣٠

هەنگاو: وریا دڵ ئەنگیز چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (١٥ی خەزەڵوەر / ٦ی نۆڤەمبر)، وریا دڵ ئەنگیز چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

وریا دڵ ئەنگیز کە یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزانی ناسراوی مەریوان کە ڕۆژی سێشەممە ( ٤ی ڕەزبەر / ٢٦ی سێپتامبر) و دوای ئەویە خەڵکی ڕۆژهەڵات بە نیشانەی پشتگیری بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان هاتبوونە سەر شەقام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لەماوەی ٤٠ ڕۆژی  ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە