سەردەشت/ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٦:٠٨

هەنگاو:  کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت دوای ڕاودوونانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران، لەهەلدێڕێکەوە کەوتووتە خوارەوە و بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی” هەنگاو” ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەر/ ٥ی نۆڤەمبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “موحەممەد شەریف جەلالی” تەمەن ٢٤ ساڵ بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ بە تووندی بریندار بووە.

بە پێی وتەی هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت، ئەم کۆڵبەرە گەنجە لە کاتی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران تووشی ئەم ڕوداوە بووە.

ناوبراو ئێستا لە یکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە