مەریوان/ ئەشکەنجەی منداڵێک کە لە بواری زەینییەوە ناتەواوە لەلایەن باوکیەوە+وێنە

١٧ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٢٠

هەنگاو: باوکێکی خەڵکی مەریوان، منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانەکەی خۆی بە تووندی ئەشکەنجە دەدات و لە وڵامی ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ پێش بەو کارەی بگرن دەڵێ “ئەمە پەیوەندی بە کەسەوە نیە، کوری خۆمە و پێم خۆشە لێی بدەم”.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو” ڕۆژی سێ شەممە (١٦ی خەزەڵوەر/٧ ی نۆڤەمبەر)، باوکێکی مەریوانی ک ناوی لای ”هەنگاو“ پارێزراوە، دەستی داوەتە ئەشکەنجەی منداڵە ١٠ ساڵانەکەی خۆی بە ناوی “ڕیباز”.

ڕیباز کە لە باری زەینییەوە تەواو نیە و لە قوتابخانەی تایبەتی منداڵانی ناتەواوی زەینی لە مەریوان دەخوێنێ ، تەمەنی تەنها ١٠ ساڵە و بەپێی ئەو وێنە و بەڵگانە کە بۆڕێکخراوی “هەنگاو” نێردراوە بە ژۆی ئەشکەنجە کردنی لە لایەن باوکییەوە، پشت و ڕانەکانی شین هەڵگەڕاون.

یەکێک لە خزمەکانی ڕێباز بە ”هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە باوکی ڕیباز لە وڵامی ئەو کەسانەی کە ویستوویانە پێش بەو کارەی بگرن وتوویەتی ئەمە پەیوەندی بە کەسەوە نیە و کوڕی خۆمە”.

هەروەها ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەمە بۆ چەندەمین جارە کە ڕێباز لە لایەن باوکییەوە تووشی ئەشکەنجە و لێدان دەبێت.

ناسنامە و وێنەی باوکی ڕێباز لە لای ناوندی “هەنگاو” پارێزراوە.

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە