چارەنووسی کاوە مینبەری نادیارە

١٧ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٨:٢٨

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی نیەر کە سێ حەفتە بەر لەئێستا دەستبەسەر کراوە نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە سێ حەفتە پێش ئێستا هاووڵاتییەکی خەڵکی ”نیەر“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی کاوە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە حفتەیەک بەر لەئێستا ئیدارەی ئیتلاعات بەڵێنی بە بنەماڵەکەمان داوە کە بتوانین لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنمان هەبێت، بەڵام هەتا ئێستا ئیزنیان نەداوە.

کاوە مێنبەری لەکاتی چوون بۆ سنە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای ئەوەی لێپرسینەوەی لێکراوە و مۆبایل و بەڵگەنامەکانی دەستی بەسەردا گیراوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە