بریندار کردن و دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ
هەنگاو: هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران لە شاری شنۆ، دوای بریندار کردنی کۆڵبەرێک، دەستبەسەریان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆ کۆڵبەرێک بە ناوی ''مەحیەدین ئیبراهیم“یان دوایی دوای ئەویە کە داویانەتە بە رگوللە و برینداریان کردووە، دەسبەسەر و ڕەوانەی ناوەندە ئەمنیەکانیان کردووە.
ئەم کۆڵبەرە کوردە ڕۆژی شەمە (١٣ی خەزەڵور، ٤ی نۆڤەمبەر)، لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پاسگای ''بێمزورتێ'' کراوەتە ئامانجی دەسترێژێ گوللە.
ناوبراو خەڵکی ئاوایی "ئاڵکاوێ" بووە کە گوللە بەر لاقی کەوتووە و بریندار کراوە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی مەحیەدین، هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران دوای دەستبەەرکران ناوبراویان بۆ شاری ئورمیە گواستووەتەوە.
دوایی دوو ڕۆژ و سەڕەڕایی ئەگەری بڕینەوەی پایی مەحیەدین،ناوبراو بۆ بەندیخانەی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
برایەکی مەحیەدین بە ناوی "نورالدین ئیبراهیمی" لە کاتی کۆڵبەریدا، مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، گیانی لەدەست دابوو.