بۆکان/ ژنێکی لاو کۆتایی ژیانی خۆی هێنا

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٧:١٩

هەنگاو: ژنێکی گەنج لە شاری بۆکان بە هۆیەکی  نادیارەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە (١٥ی خەزەڵوەر،٦ی ئۆکتۆبەر)، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری ”هەنگاو” لە شاری بۆکان ناسنامەی ئەم ژنە تەمەن ٢٧ ساڵانەی “شەیدا نوری” ڕاگەیاندووە.

شەیدا لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو”، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا چەندین ژن لە شاری بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە