دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دێولان

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٩:٢٠

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، ئەمجارەیان هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (١٦ی خەزەڵوەر / ٧ی نۆڤەمبر)، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناسنامەی ”خەبات ئەمیری“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ئەو هاوڵاتییە بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ماکۆ، چالدێران، سنە، ئیلام و سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە