دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٦ کەس لە چالدێران

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٩:٤١

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونی چەکداریی ئەم دواییانەی چالدێران لە پارێزگای ئورمیە، لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٨ی خەزەڵوەر، ٩ی نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە ٦ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسننامەی ئەو سێ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”بەهمەن بروکی“ تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی عەتا، ”محەممەد خەلیلی“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی عەبدولمەجید، ”کەماڵ حەیدانلوو“ تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی محەممەد ، ”غەسەنفەر حەیدانلوو” تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، “ئیدریس حەیدانلوو” تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی کەماڵ و “خالیس حەیدانلوو” تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕێ ڕەزا ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کاتی دەستبەسەر کردن ئەو هاووڵاتیانەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێیان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایشی گەیاند کە ئەو شەش هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراون.

لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری چالدێران هاتووەتە ئاراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە