کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٣:٣٤

هەنگاو: لە شاری سەردەشت کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە هۆی هەژاری و دەستکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەوڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، روۆژی یەکشەممە (٢١ی خەزەڵوەر/ ١٢ی نۆڤەمبر)، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی گوندی ”دۆڵەبی“ شاری سەردەشت لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سەردەشت ناسننامەی ئەو کچە تەمەن ١٣ ساڵانەی ”تەنیا ئیبراهیم پوور“ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەنیا بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و بە کەڵک وەرگرتن لە پشتوینی باوکی خۆی هەڵواسیوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە دایکی ”تەنیا“ کاتێک تەنیا ٥ ساڵ تەمەنی هەبووە هەر لە رێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٥٠ ژن و کچ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە