کرێکارانی شارەوانیی مەریوان ٩ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٣٦

هەنگاو: کرێکارانی شارەوانیی مەریوان ماوەی ٩ مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، کرێکارانی شارەوانیی مەریوان لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٦ هەتاوییەوە تا ئێستا هیچ پارەیەکیان وەر نەگرتووە و بەرپرسان بە هیچ شێوەیەک وڵامی داخوازییەکانی ئەو ئیدارەیە نادەنەوە.

یەکێک لە کرێکارانی شارەداری مەریوان کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند، هەر کرێکارێک بۆ وەرگەرتنی مووچەی مانگانەکەی دەنگ هەڵبڕێ و ناڕەزایەتی بکات، هەڕەشەی بانگکێشتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێ دەکرێ.

ئەم کرێکارە لە کۆتاییدا وتی کارمەندەکانی ئەم ئیدارەیە کە ئیشیان تەنیا کات بە فیڕۆدانە، ماوەی ٩ مانگە هیچ بڕە پارەیەکیان وەر نەگرتووە.

بەرپرسی حەراسەتی شارەداری مەریوان کە ناوی لەلای “هەنگاو” پارێزراوە هەڕەشەی لە کرێکاران کردووە کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە نارەزایەتیەک، تەحویلی ئیدارەی ئیتلاعات دەدرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە