ئورمیە / چوار کەسی دیکە لەسێدارە دران

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٦:٤٥

هەنگاو: حوکمی ئێعدامی چوار هاووڵاتیی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٢ی خەزەڵوەر / ١٣ی نۆڤەمبر)، حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ”دەریا“ی ئورمیە جێبەجێ کراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو؛ ناسننامەی ئەو چوار کەسەی کە سەرجەمیان خەڵکی میاندواو سەر بە پارێزگای ئورمیە، “قوباد مورادی، مورتەزا قولی پوور، مێهدی حاجی زادە و ڕامین عیشقی“ ڕاگەیاندووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ئێحدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو جوار کەسە ڕۆژی رابردوو هاوڕێ لەگەل ٥ کەسی دیکە ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ئورمیە کرابوون.

هەتا ئێستا میدیا فەرمییەکانی ئێران ئەو هەواڵەیان بڵاو نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە